AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ١٥:٠٤

پێنتاگۆن داوای کرد؛

به‌ر به‌ ئاڵۆزی دۆخی باکووری سووریا بگیردرێت

به‌ر به‌ ئاڵۆزی دۆخی باکووری سووریا بگیردرێت

دوای ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری تورکیا له‌ دژی هێزه‌ کوردییه‌کان، پێنتاگۆن له‌ هه‌موو لایه‌کان داوای کرد تاکوو به‌ر به‌ ئاڵۆزی دۆخی باکووری سووریا بگیردرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، پێنتاگۆن داوای کردووه‌ تاکوو به‌ر به‌ ئاڵۆزی دۆخی باکووری سووریا بگیردرێت.

ئادریان ڕانکین گالۆی، وته‌بێژی پێنتاگۆن له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: ئێمه‌ له‌ نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ په‌که‌که‌ تێده‌گه‌ین. ئه‌مریکا له‌ په‌که‌که‌ پشتیوانی ناکات.

گالۆن له‌ دریژه‌دا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان داوای کرد تاکوو به‌ر به‌ ئاڵۆزی دۆخی باکووری سووریا بگیردرێت و گرنگی به‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش بدرێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ تورکیا پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ ئه‌مڕۆ تانک و سه‌ربازه‌کانی چوونه‌ته‌ ناو کانتۆنی عه‌فرین و ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ زوویی داگیر ده‌کات، به‌ڵام لایه‌نی کوردی سووریا هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه‌یان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ هێزێکی تورکیا و سه‌ر به‌م وڵاته‌ نه‌یتوانی بێته‌ ناو خکی عه‌فرین و خۆڕاگری سه‌خت ده‌که‌ن.

دوێنێ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌ ده‌یان ناوچه‌ی عه‌فرینیان بۆردمان کرد که‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ۱۰ که‌س کوژراون و ۷ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

تورکیا له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کانتۆنی عه‌فرین به‌ بیانووی مه‌ترسی په‌که‌که‌ و کوردی سووریا داگیر بکات و شوێن پێی خۆی له‌ سووریا به‌هیزتر بکات.

News ID 16251

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha