بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانداری مەریوان، مامۆستا مستەفا شێرزادی لە کۆڕبەندی یادی مامۆستا مەلا باقری بالکی (مدرس کوردستانی)کە لە هۆڵی ئیرشادی ئیسلامی مەریوان بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە ڕۆڵی زانایان وەک ڕەمزی ناسراوەبوونی ناوچەکانیان، ڕایگەیاند: شاری مەریوان یەکێکە لەو ناوچانەی کە بەردەوام لە سای زانایانی ئایینی و مەزهەبیی لە سەرتاسەری ئێراندا ناسراوە.
ڕاشیگەیاند: زانایان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پەرەدان بە زانست و ئاگایی و بەرزکردنەوەی بەسیرەتی خەڵکیدا هەیە و ئەوەش بۆتە هۆی پەیوەندییەکی تۆکمەتر لە نێوان خەڵکدا.
هاوکات پێشنوێژی هەینیی کاتی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی ئیفتای پارێزگای کوردستان لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆڕبەندەدا پێگەی ڕۆحانییەکانی لە کۆمەڵگادا نرخاند و وتی: بە ئاوردانەوەیەکی خێرا لە مێژووی کورد و کوردستان، بەو ئەنجامە دەگەین کە ئەم پارێزگا و ئەم نەتەوەیە تا چ ڕادەیەک بۆ یەکگرتوویی ئێرانی ئیسلامی ڕۆڵیان گێڕاوە.
مەلا سەید محەمەد حسێنی وتیشی: زانایان ئەرکی خودایی ڕإپەڕاندووە و ئێستا نۆرەی خەڵکییە کە بە نمانەکردنی ژیانی و ئاکاری پێغەمبەری مەزن (سخ) پێڕەوی لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بکەن.
Your Comment