بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی شوورای ئیداری شارستانی بیجاڕ کە لە هۆڵی کۆبوونەوەی کۆگای فەرهەنگی نووری ئەو شارستانە بەڕێوە چوو، وتی: لە کۆبوونەوە لە گەڵ چالاکانی ئابووری بیجاڕ و هەروەها ئەو کۆبوونەوە باسی زۆر لەوانە کێشەکانی ئەو شارستانە هێنرایە ئاراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ساڵی ٧٨، بۆ بەڕێوە بردنی ڕێگای ئاسنی بیجاڕ ٣٠ ملیار تمەن بوودجە تەرخان کرا، وتی: ساڵی ٨٨یش ببودجەیەک بۆ ئەو پڕۆژەیە لەبەرجاو گیرا بەڵام بەداخەوە لە هیچکام لەو ساڵانە ئەو بوودجانە وەرنرگیرا.
مورادنیا بوودجەی پێویست بۆ پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی بیجاڕی هەزار ملیار تمەن وەسف کرد و ئاشکرای کرد: خوێندنەوەکان لە سەر پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی ئەنجام دراوە و ئەگەر لە هەمان ساڵی ٧٨ ەوە هەر ساڵ ٣٠ ملیار بوودجە بۆ ئەو پڕۆژە بگیردرا ئێستا سەدا ٥٠، پێشکەوتنی فیزیکیی هەبوو.
Your Comment