هەزاران کەس لە ئەستەنبۆڵ دژی ترامپ هاتنە سەر شەقام

هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەستەنبۆڵ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری ترامپ سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس، ئەمڕۆ هاتنە سەر شەقام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، هەزاران کەس لە دانیشتووانی شاری ئەستەنبۆڵ لە تورکیا بۆ پاڵپشتی لە مافی فەلەستینییەکان لە خاوەندارێتی شاری قودس و ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری ترامپ سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئەو شارە، ئەمڕۆ هاتنە سەر شەقام.

بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانە بە هەڵدانی ئاڵای تورکیا و فەلەستین، خوازیاری ڕابوونی جیهانی ئیسلام سەبارەت بە پرسی بەیتولموقەدەس بوون و ڕژیمی زایۆنیستیان بە تیرۆریست ناساند.

شایانی باسە ئەو خۆپیشاندانە لە کاتژمێری ۱۰:۳۰ی ئەمڕۆ بەیانی بە کاتی ناوەچەیی ئەستەنبۆڵ دەستی پێکرد.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە ئامادەبوونی "محەمەد تەویل" گەنجی ١٤ ساڵەی فەلەستینی کە مانگی ڕابردوو لە کەرانەی رۆژئاوایی لە لایەن سەربازانی ڕژیمی زایۆنی قۆڵبەست کرابوو، لەو ڕێوڕەسمەدا دەکەن.

سەرچاوەگەلی هەواڵی تورکیا لە پاڵپشتی و بەشداریی "حەلمی تورکمەن" شارەوانی ئەستەنبۆڵ لەو خۆپیشاندانە هەواڵیان دا. ناوبراو بە ئیدانە کردنی هەنگاوی بە فەرمی ناسینی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاند: ئێمە لێرەین تا بۆ جارێکی دیکە هەستیاریی خۆمان هەمبەر بە پرسی بەیتولموقەدەس هەڵبڕین.

News Code 16063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =