به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فستیڤاڵی شیعری کوردی مناڵ که ئه‌مساڵ سێهه‌مین خولی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ۲۰ی به‌فرانبار له شاری ئه‌یوانی پارێزگای ئیلام کۆتایی به کاره‌که‌ی دێنێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕێوڕه‌سمی کۆتاییی ئه‌و فستیڤاڵه‌دا ۲۰ شاعیری هه‌ڵبژێردراوی کورد خه‌ڵات کران.
شیاوی ئاماژه‌یه، پاش بانگه‌وازی فستیڤاڵه‌که زیاتر له ۱۲۰ شاعیر له پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران (ئیلام، کرماشان، کوردستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هه‌مه‌دان، لوڕستان و خوزستان) به‌رهه‌می خۆیان بۆ فستیڤاڵه‌که ناردوووه و له‌و ڕێژه‌یه‌دا زیاتر له ۷۰۰ به‌رهه‌م گه‌یشتۆته ناوه‌ندی داوه‌ری فستیڤاڵه‌که.
شایانی باسه ه‌که فستیڤاڵی شیعری کوردی مناڵ سێهه‌مین جاره که به میواندارێتیی شاری ئه‌یوان به‌ڕێوه ده‌چێت و به شێوه‌ی دوو ساڵانه‌یه خوله‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌م له ساڵه‌کانی ۹۲ و ۹۴ به میوانداریی ئه‌یوان و له ژێر ناوی شیعری کوردی به‌ڕێوه چوووه.
بۆچوونی ئێوە