ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە تەوەری بشێوییەکانی ئێران، کۆدەبێتەوە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە رۆژی هەینی بۆ لێکدانەوە و تاوتوێ کردنی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناڤین کۆدەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، پاش داواکاریی بەرپرسانی ئەمریکی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە رۆژی هەینی بۆ گفتوگۆ و لێکدانەوەی پرسی ئێستاکەی رۆژهەڵاتی ناڤین کۆدەبێتەوە.

شایانی باسە کە رۆژی سێ‌شەممە، "نیکی هیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری بەڕێوەچوونی دانیشتنگەلی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بۆ پاڵپشتی کردنی ئاژاوەگێڕانی ئێرانی بوو.

هیلی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئیدعای کرد: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ هەمبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئێران ناڕەزایەتی دەرببڕێت. لە رۆژانی داهاتوودا ئێمە خوازیاری بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە نیۆیۆرک و هەروەها لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژێنێڤ-ین. ئێمە نابێ بێدەنگ بین. خەڵکی ئێران بۆ ئازادیی خۆیان دەنگیان هەڵبڕیوە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە پاگەندە وەهمییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، ئەوانی بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵات و هاندانی ئاژاوەگێڕان بۆ گۆڕینی ڕژیم تۆمەتبار کرد.

شایانی باسە کە مسکۆش سەبارەت بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران هۆشداری دایە واشنتۆن و ئەمریکای بە بەهرە وەرگرتن لە دۆخی ئێستاکەی ئێران بۆ ناڕەواکردنی بەرجام تۆمەتبار کرد.

News Code 15846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =