به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی نه‌مسا، زیاتر له ۷۰۰ که‌س له بارمته‌کانی ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی بوکۆحه‌رام له نیجریا به ده‌ستی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته ئازاد بوون.
تیموتی ئانتیگا وته‌بێژی سوپای نیجریا وتی: ئه‌م که‌سانه بوون که سه‌رقاڵی جوتیاری، ماسیگری بوون و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان وه‌ک کۆیله به کار ده‌هاتن.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م که‌سانه دوای ئۆپراسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوو له زریاچه‌ی چاد له ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ئازاد کراون.
وته‌بێژی سوپای نیجریا وتی: ئێسته سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه له‌م که‌سانه‌ین تاکوو زانیاری زیاتر له چۆنیه‌تی کارتی بۆکۆحه‌رام به ده‌ست بێنین.
شایانی باسه که له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی بۆکۆحه‌رام (۲۰۰۹) تاکوو ئێسته زیاد له ۲۰ هه‌زار که‌س کوژراون، بوکۆحه‌رام دژی په‌روه‌رده به شێوازی ڕۆژئاوایه.
Your Comment