بوودجەی ٩٧ی ئێران پەسند کرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆنی بودجە بە ئامادەبوونی نوێنەرانێک لە ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس و محەمەد باقر نەوبەخت سەرۆکی ڕێکخراوی پلان و بوودجەی مەجلیس، پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی وڵات بۆ ساڵی ٩٧ پەسند کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەیبە سیاوەشی ئەندامی کۆمیسیۆنی بودجەی مەجلیس، لەوبارەیەوە وتی: گشتییەتی بوودجەی ٩٧ی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (یەکشەممە)ی کۆمیسیۆنی بودجەدا خرایە دەنگدان، کە بە ٥٢ لە سەدی دەنگی ئەرێنی، ٢ لە سەدی دەنگی بێ لایەن و لە سەدا ٤٦ی دەنگی نەرێنی پەسند کرا.

کۆمیسیۆنی بودجە پاش پەسندکردنی گشتییەتی بوودجەی ۹۷ لێکدانەوەی وردەکارییەکانی دەست پێدەکات.

News Code 15684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =