دیدارە نهێنیەکانی دەوڵەتی عێراق لە گەڵ حزبە کوردستانییەکانی هەرێم

سەرچاوەگەلی عێراقی دەڵێن لە کاتێکدا کە بەغدا خۆ دەبوێرێت لە دانوستان و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە گەڵ دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، دیدارگەلێکی پشت پەردەی لە گەڵ هەندێک حزبی سیاسی کوردیدا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی "العربی الجدید"، پاش تێپەڕبوونی چەند مانگ لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و پاشەکشێی هەولێر لە ئەنجامەکانی ئەو ڕیفراندۆمە، هێشتا پێدەچێت دەرگا لە ڕووی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانیان نەکراوەتەوە.

رۆژنامەی "العربی الجدید" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی بڵاوی کردەوە کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق هەوڵ دەدات تا ئاستی مومکین لە قەیرانەکان بەهرە ببات، هەر بۆیە لە دۆخی ئێستادا، هەر جۆرە گفتوگۆیەک لە گەڵ هەرێمی کوردستانی هەڵپەساردووە، بەڵام بەوەشەوە لە پشت پەردە گفتوگۆی لە گەڵ هەندێک لە ڕەوتە کوردییەکان دەست پێکردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە گرووپێک لە یەکێتی نیشتمانی بە شێوەی جودا جودا سەبارەت بە قەیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانیان لە گەڵ دەوڵەتی عێراق دەست پێکردووە و وەفدێک لەو حزبە لەمدواییەدا چۆتە بەغدا و خەریکی گفتوگۆ لە گەڵ دەوڵەتی بەغدایە و بڕیارە گرووپێکی سەر بە سەر بە ڕەوتە سیاسییەکانی کوردستان (جگە لە پارتی) هەر بەو مەبەستە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات.

سەعد حەدیسی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەوبارەیە ڕایگەیاند کە بوونی کەناڵگەلی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆری هەیە و لە خۆیدا دەسپێکی ڕەوتێکی دروستە بۆ تێپەڕبوون لە قەیرانی ئێستاکە. ناوبراو ڕاشیگەیاند کە بڕیارە گرووپێکی سەر بە ڕەوتە سیاسییەکانی کوردستان کە نوێنەرایەتی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ناکەن، بۆ دانوستان سەردانی بەغدا بکات.

ئاماژەی بەوەش دا کە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەناردەی نەوت لە کێڵگە نەوتییە ناوخۆییەکانی هەریمی کوردستانەوە و هیچ ڕاستگۆییەک لەو بوارەدا لە ئارادا نییە و دیار نییە چ ئاستێک نەوت هەناردە دەکرێت و سوودی داهاتی فرۆشی نەوت لە چیدا خەرج دەکرێت.

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق وێرای دەربڕینی سەرسوڕمانی لە لەوەی کە سەرەڕای هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، ئەو هەرێمە هێشتا مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەداوە، وتی: دەبێ هەناردەی نەوتی هەرێم بچێتە ژێر کۆنتيۆڵی دەوڵەتی ناوەندی و بەو شێوە دەوڵەت خۆی بەرپرسایەتیی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە دەستەوە دەگرێت.

News Code 15682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =