بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی خولی نایابی تۆپی پێی خانمانی ئێران دوێنێ لە شارە جیاوازەکانی ئێران درێژە درا و یانەی ڕاهیاب ملەلی سنە میوانداری لە نوێنەری ئازەربایجانی ڕۆژاوا کرد.
لە ئەو دیدارەدا یانەی ڕاهیاب ملەلی سنە یاریەکەی باشی لە خۆ نیشان دا و لە کۆتاییدا توانی بە یەک گۆڵ هەمیاری شارەوانییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوای شکست دا.
ڕاهیاب ملەلی سنە بە ئەم سەرکەوتنەوە ٢٧ خاڵی وەدەست هێنا و چاوەڕوانی ئاکامی یارییەکانی دیکە دەکات و هیوادارە بە لەدەست دانی خاڵ لە لایەن یانەکانی شارەوانی بەم، سپاهانی ئیسفەهان و شارەوانی سیرجان تا خۆی بگەیێنێتە سەرووی ڕیزبەندی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئێران.
Your Comment