دەستگیری ۳۸ گومانلێکراو بە هاوکاری داعش لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ۳۸ کەسی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ، پۆلیسی تورکیا ۳۸ کەسی گومانلێکراوی هاوکاری داعشی دەستگیر کردووە کە هەندێکیان هاووڵاتی سوورین.

 ئەم ئۆپراسیۆنە بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای بورسا لە باکووری ڕۆژاوایتورکیا ئەنجام دراوە.

شیاوی ئاماژەیە کە پێشتر تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد دەرگای بە ڕووی گواستنەوەی چەک بۆ بەرهەڵستکارانی دەوڵەتی سووریا کردەوە و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تیرۆریستان هاتوچووی ئەم وڵاتە بکەن.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر خەڵکی ئەم وڵاتە. 

News Code 15607

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =