بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید جەعفەری دوانیوەڕۆی دوێنێ لە کارگرووپی پسپۆڕی کاری پارێزگای کوردستان کە بە ئامادە بوونی ڕەبێعی وەزیری تەعاون، کار و ڕفاهی کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە چوو، وتی: سەدا ٣٠ ی کار و پیشەی پارێزگا پێوەندی بە کشتوکاڵەوە هەیە.
سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان وتیشی: لە گۆڕینەوەی زەویە دەیمییەکان بو ئاوی بە پێێ دوایین خەمڵاندنەکان ٤٦ هەزار دۆنم زەوی ناسێندراوە کە ١٧ هەزاری لە شوێنی ڕۆخانە سنوورییەکان دابین کراوە.
Your Comment