AP ١٣٩٦ بەفرانبار ٦ ١٦:٢٠

لەو کاتەوە ترامپ بڕیاری قودسی داوە؛

ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە ١٠٠ هەواڵنێری بریندار کردووە

ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە ١٠٠ هەواڵنێری بریندار کردووە

سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری دژە فەلەستینی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە زیاتر لە ١٠٠ هەواڵنێری بریندار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست مانیتۆر، لە کاتی ڕاگەیاندنی گەڵاڵەی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکاوە بۆ قودس، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی بە شێوەی جیاواز زیاتر لە ١٠٠ هەواڵنێری بریندار کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەکانی مافی مرۆڤ لە کاەتی دەسپێکی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بە کردەوەی نایاسایی و دژە فەلەستینی دۆناڵد ترامپەوە زایۆنییەکان بە شێوەی سیستماتیک هێرش دەکەنە سەر هەواڵنێرەکان و برینداریان دەکەن.

بەم پێیە لە نێوان بریندارەکاندا ٢٠ هەواڵنێری ژن دەبینرێن. سەربازانی ئیسرائیلەکان بە بیانووی دژایەتی لە گەل خۆپیشاندانەکان بە ئەنقەسد هەواڵنێرەکان دەدەنە بەر گولەی ڕاستی و پلاستیکی، گازی فرمێسک ڕێژ، گازی بیبەر و باتۆن.

News ID 15589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha