به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سۆران عومەر، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان بەخەندان-ی راگەیاند: پاش شەش ڕۆژ لەدەستگیرکردنی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕابون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و خۆبەخش لەجوڵانەوەی نەوەی نوێ ئازادکرا.
ڕاشیگەیاند: بەشێکی کەم له خۆپیشانده‌رانی ناڕازی ده‌ستگیر کراو ماون و لە ڕۆژانی داھاتوودا ئەوانی دیکەش ئازاد دەکرێن".
رابوون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە سلێمانی دەستگیرکرا لەکاتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان.
شیاوی ئاماژه‌یه که هه‌ندێ میدیا و که‌سایه‌تی سیاسی هه‌ڕێمی کوردستان ڕایانگه‌یاند بوو که پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی سێ ڕۆژ خۆپیشاندان له شاره‌کانی هه‌رێم به تایبه‌تی سلێمانی 400 که‌سیان ده‌ستگیر کرده‌وه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ده‌زگای ئه‌منی هه‌رێم ئه‌م ئاماره‌ی ڕه‌ت یان پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه.
Your Comment