به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌نی شه‌فه‌ق، به‌کر بوزداغ، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: ساڵی ۲۰۱۸ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کانی سووریا زۆر گرنگه. هیوادارین ساڵی ۲۰۱۸ ببێته ساڵی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کانی سووریا چون ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی سوچی له نێوان ئێران و ڕووسیا و تورکیا گرنگ بووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: هیوادارین دوای به‌ڕێوه چوونی کۆنگره‌ی نیشتمانی سووریا کێشه‌کان به ڕێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که ڕۆژی ۲۲‌ی نۆڤامبه‌ر له شاری سوچی له نێوان ڕووسیا، ئێران و تورکیا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان سه‌رۆک کۆماره‌کانی هه‌ر ۳ وڵات سه‌باره‌ت به سووریا به‌ڕێوه چوو.
له‌م نێوانه‌دا تورکیا دژی به‌شداری کوردی سووریا له کۆنگره‌ی نیشتمانی و دانوستانه‌کانه و له هه‌موو توانی سیاسی خۆی بۆ بێ به‌شی کردنی کورد له مافی خۆی سوودی بردووه.
هه‌روه‌ها تورکیا چی دیکه دژی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا نییه و ڕوانگه‌ی خۆیی سه‌باره‌ت به سووریا گۆڕیوه، له به‌رانبه‌ردا داوا له ده‌میشق ده‌کات تاکوو ڕێگه نه‌دات کوردی سووریا به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن.
Your Comment