به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی ئاوی کوردستان، محه‌مه‌د حسه‌ین محه‌مه‌دی وتی: له ئێستادا ۵ پاڵاوگه‌ی ئاو له شاره‌کانی سنه، بانه، سه‌قز و حه‌سه‌نئاوای یاسوکەند ده‌ستیان به کار کردووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که له به‌شی زێرابهکانیش، پاڵاوگه‌کانی سنه، سه‌قز، بانه، مه‌ریوان، سرێش ئاوا و قوروه له حاڵی کار کردن دان و زیادی کرد: له به‌شی ئاودا ئێستا ته‌نیا پاڵاوگه‌ی دیوانده‌ره کاری ماوه ته‌واو بێت، له به‌شی زێرابهکانیش پاڵاوگه‌ی بیجاڕ، کامیاران، دیوانده‌ره، دێولان و حه‌سه‌ن ئاوای یاسوکه‌ند له حاڵی دروست بوون دان.
ئه‌و زیادی کرد: تاکوو کۆتایی ساڵی ۹۵ سه‌رجه‌م ۱۰۰ ملیار تمه‌ن بۆ به‌شی پاڵاوگه‌ی زێرابه‌کان دابین کرا که ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان پاڵاوگه‌ی زێرابیان هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ئاوی کوردستان وتی: سه‌رجام بۆ ته‌واو کردنی پاڵاوگه‌کانی زێرابه‌کان ۱۱۰ملیار و پاڵاوگه‌کانی ئاوی کوردستان که ماون ۷۳ ملیار ته‌مه‌ن بودجه‌مان پێویسته. بۆ پاڵاوگه‌ی ژماره ۲ی ئاوی شاری سنه ته‌نیا ۲۳ ملیار ته‌مه‌ن پاره‌مان سه‌رف کردووه.
ئه‌و له کۆتایدا جه‌ختی کرد که له ئێستادا سه‌رجه‌م دانیشتوانی خه‌ڵکی کوردستان ئاوی خواردنه‌وه‌ی ته‌میس به ده‌ستیان ده‌گات، ئێمه سه‌رجه‌م ۳۴۲ هه‌زار کۆنتۆڕی ئاو و ۲۱۷ هه‌زار لقی زێراب بۆ ماڵان له پارێزگای کوردستان‌مان هه‌یه و له داگاتوودا به زۆر بوونی خانوو ئه‌م ژماره‌یه به‌رزتریش ده‌بێته‌وه.
Your Comment