به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سێرگئی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تخانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڤلایمیر پووتین وتی: ۴۸ هه‌زار هێزی سه‌ربازی ڕووسیا له ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی مسکۆ له سووریا ئاماده بوون.
ئه‌و درێژه‌ی دا: شاره‌زایانی مێن پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ڕووسیا توانیانه تاکوو ئێسته ۶ هه‌زار و ۵۳۳ دۆنمی خاکی سووریا له مینه‌کانی داعشییه‌کان خاوێن بکه‌نه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا له درێژه‌دا وتی: زیاتر له ۶۰ هه‌زار تیرۆریست له سووریا کوژراون، هه‌روه‌ها هێزه ئاسمانییه‌کانی ئێمه زیاتر له ۸ هه‌زار ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌کی تیرۆریسته‌کانیان له سووریا خاپوور کردووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که که‌ڵک بردن له سیستمی مووشه‌کی S-۳۰۰ و S-۴۰۰ی ڕووسیا له سووریا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزی ئاسمانی ڕووسیا له سووریا له به‌ره‌وه‌ی مێدانهکانی جه‌نگدا بێت.
Your Comment