به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێران و ڕووسیا و تورکیا ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه که ئاماژه‌ی به هاوکاری نێوان ئه‌م ۳ وڵاته له سووریا ده‌کات.
به پێی ئه‌م ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هه‌ر سێ وڵات پێبه‌ند ده‌بن به ئاگربڕ له سووریا و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا.
۱- هه‌روه‌ها پیشوازی ده‌که‌ن له شه‌ڕی دژه تیرۆر له سووریا به تایبه‌ت شکستی داعش له‌م وڵاته و ئازاد بوونی له ده‌ستی ئه‌م تیرۆریستانه.
۲- درێژه ده‌ده‌ن به شه‌ڕی دژه داعش و ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌ی دیکه که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یکهگرتووهکان وه‌ک تیرۆریست ناویان لێده‌بات.
۳- یارمه‌تی سوورییه‌کان ده‌درێت تاکوو به پێی بڕیارنامه‌ی ۲۲۵۴ (۲۰۱۵) ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ڕێگه چاره‌یه‌کی سیاسی ناوخۆیی بگه‌ن و یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی نوێی گشتگیر جێگیر بکه‌ن
۴- هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو کۆنگره‌ی نیشتمانی سووریا به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کانی سووریا به‌ڕێوه ببه‌ن و ده‌ست به سه‌ره‌وه‌ری و یه‌کگرتوویی سووریادا ده‌گرن.
۵- جه‌خت ده‌که‌ن که کۆنگره‌ی ئاشتی نیشتمانی ڕێگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ژێنڤ وه‌گڕ بخات و له درێژه‌ی ئه‌واندا ده‌بێت له ژیر سێبه‌ری دانوستانی سووری - سووری.
۶- به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕوا به یه‌کتر کدن له سووریا له هه‌موو لایه‌نه‌کان داوا ده‌که‌ن تاکوو زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به بی سه‌ر و شوێن کراوه‌کان و گۆڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان پێکه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و له هه‌موو ناوچه‌کانی سووریا مینه چێندراوه‌کان کۆبکرێته‌وه.
۷- جه‌خت ده‌که‌ن له جێبه‌جێ کردنی وه‌ره‌قه‌ی لێکتێگه‌یشتنی مانگی مه‌ی ۲۰۱۷.
۸- هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ئاگربڕه‌کان له ناوچه‌که که‌م ناکۆکه‌کان درێژه‌ی هه‌بێت و کێشه‌یه‌ک دروست نه‌بێت.
۹- سپاسی ده‌وڵه‌تی قه‌زاقستان و سه‌رۆک ئه‌م وڵاته، نورسوڵتان نهزهربیۆف ده‌که‌ین که هه‌لی ئاستانه‌ی ڕه‌خساند.
۱۰- خولی داهاتووی ئاستانه له نێوه‌ڕاستی مانگی فێڤرییه‌ی ۲۰۱۸ به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment