بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له خەندان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌م ره‌وشه ته‌ڵه و داوێكی مه‌ترسیداره و شیرازه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم ده‌كاته ئامانج، داواشی لە داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر كارێكی تێكده‌رانه ببنه‌وه.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ڕووی دا، كه زیانی گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم زیادی کرد: خۆپێشاندانی شارستانی و ئاشتیانه مافی هاووڵاتیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ ده‌رچوونه له چه‌مكی خۆپێشاندان، بۆیه داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین رێگه نه‌ده‌ن داوا ره‌واكانیان ئاوێته‌ی ئه‌جندای سیاسیی گوماناوی ناوخۆیی و ناوچه‌یی ببن، له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی هه‌رێم، داوای وریایی و چاوكراوه‌یی زیاتری هاووڵاتیان ده‌كه‌ین".
جه‌ختیش کراوە: پێویسته گه‌له‌كه‌مان به یه‌كهه‌ڵوێستی ئه‌م قۆناغه ببڕێت. ده‌بوایه ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ی ئێستا به ئاراسته‌ی دژایه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته ناڕه‌وایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بێت، كه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سیاسه‌تی ئابڵوقه‌دان و برسیكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمیان گرتۆته به‌ر.
هەروەها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا هاتووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا خۆیان له دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌دزنه‌وه و له هه‌مانكاتدا ئابڵوقه‌ی ئابووری و سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیان له سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وامه. ئەوان گره‌و له سه‌ر تێكچوونی ره‌وشی ناوخۆیی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م ره‌وشه ته‌ڵه و داوێكی مه‌ترسیداره، كه شیرازه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم ده‌كاته ئامانج.
لە کۆتایدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم داوا له هاووڵاتیانی کرد: هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه له‌به‌رچاو بگرن و رێگه نه‌ده‌ن خه‌لكانێك له په‌نای داواكانی ئه‌وان په‌لاماری داموده‌زگاكان و موڵكی گشتی بده‌ن. داواش له هه‌موو داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمیش دەکەین به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر كارێكی تێكده‌رانه ببنه‌وه و سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و موڵكی گشتی و سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێم بپارێزن.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌م ره‌وشه ته‌ڵه و داوێكی مه‌ترسیداره

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌م ره‌وشه ته‌ڵه و داوێكی مه‌ترسیداره و شیرازه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم ده‌كاته ئامانج.
News ID 15413
Your Comment