به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، حزبوڵای لوبنان به هۆی تێپه‌ڕ بوونی ۱۰۰۰ ڕۆژ له خۆڕاگری یه‌مه‌ن ڕاگه‌یه‌ندراویکی بڵاو کرده‌وه.
به‌ره‌ی خۆڕاگری حزبوڵا له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌ی به دۆخی خراپی مرۆڤی له یه‌مه‌ن داوه و جه‌ختی کردووه که شه‌ڕ ده‌بێت هه‌رچی زووتره ڕابوه‌ستێت چون ئه‌م کاره‌ساته‌ی یه‌مه‌ن له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بێ وێنه بووه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه: ئێمه له هه‌موو ئۆمه‌تی ئیسلامی و هه‌موو ڕێبه‌ره‌کانی داوا ده‌که‌ین تاکوو کۆتایی به بێ ده‌نگییه کاره‌ساتباره له پێناو یه‌مه‌ن بێنن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه به ڕه‌هایی له هه‌نگاوه‌کانی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن بۆ به‌رگری کردن له خۆیان پشتیوانی ده‌که‌ین. ئێمه داوا ده‌که‌ین که شه‌ڕی سته‌مکارانه له دژی یه‌مه‌ن ڕابوه‌ستێت و ڕێکارێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی یه‌مه‌ن بخرێته به‌رده‌ست.
شایانی باسه که له دوای هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانی سعوودییه بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن له ۳ ساڵی ڕابردوودا تاکوو ئێسته ۱۳ هه‌زار که‌سی یه‌مه‌نی گیانیان له ده‌ست داوه.
Your Comment