بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مسیرە، شەڕکەرەکانی ڕژێمی سعوودی هەروا درێژە دەدەنە جەنایەتەکانیان دژی خەڵکی بێ تاوانی یەمەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕکەرەکانی سعوودی قوتابخانەیەکیان لە سەعدە بوردمان کرد.
بە هۆی ئەو هێرشەوە ١٢ کەسی سڤیل لەوانە چەند منداڵ و ژن گیانیان لە دەست دا.
لە ئەو هێرشەدا هەروەها ١٩ کەسی دیکەش بە توند بریندار بوون. دەوترێت کە لە ئەو هێرشەدا هێزی فریاکەوتنیش کراوەتە ئامانج.
Your Comment