AP ١٣٩٤ بەفرانبار ٣٠ ٠٩:٠٧

ئامانۆ:

ئاژانس به‌ڵێنه‌کانی خۆی به‌ پێی به‌رجام جێبه‌جێ ده‌کات

ئاژانس به‌ڵێنه‌کانی خۆی به‌ پێی به‌رجام جێبه‌جێ ده‌کات

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی له‌ سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی حاکمانی ئاژانس له‌ تاوتوێ کردنی گه‌ڵاڵەیەکی نوێ بۆ ڕێکخستنی نووسینگه‌یه‌ک بە مەبەستی به‌دوادا چوون بۆ کاروباری ڕێککه‌وتنه‌ ناڤۆکییه‌کان هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئاژانس، یۆکیۆ ئامانۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی حاکمانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی وتی: ئه‌رکه‌کانی ئاژانس به‌ پێی به‌رجام شتێکی نوێیه‌ که‌ چاودێڕی زۆر ده‌قێقی ده‌وێت. ئاژانس له‌م خوله‌ نوێیه‌دا ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌ پێی به‌رجام و بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌نجام ده‌دات.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی زیادی کرد: ئێمه‌ ڕێگه‌یه‌کی درێژمان له‌ ۲۰۰۳وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی ناڤۆکی ئێران بڕێوه‌ و تاکوو ئێسته‌ چالاکی زۆرمان ئه‌نجام داوه‌. ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ داهاتوودا به‌ڵێنه‌کانی خۆمان به‌ پێی به‌رجام به‌ ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ین.

ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ست پێکردنی به‌رجامی به‌ ده‌ست پێکردنی وه‌رزێکی نوێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئاژانس ناوبرد.

ئامانۆ هه‌روه‌ها وتی: ئێسته‌ ڕێگاکە بۆ ئاژانس کراوەیە تاکوو به‌ پێی خواستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌نجومه‌نی حاکمانی ئاژانس چاودێڕی به‌سه‌ر جێبه‌جێ بوونی به‌ڵێنه‌کانی ئێراندا بکات. لە ئێران چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دوای ڕۆژی جێبەجێ بوونی بەرجام، بە پێی هەمان ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ ئاژانس واژۆی کردووە هەنگاو بنێت و پادمان جێبەجێ بکات.

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانس وتی: بەرپرسانی ئێرانی هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی ئاژانس جەختیان کرد کە دوای دەستپێکردنی بەرجام پێبەند دەبن بە هەموو بەڵێنەکانیان. هەروەها دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بابەتی ڕێکخستنی نووسینگەیەک بۆ بەدوادا چوون بە پادمان-مان تاوتوێ کرد تاکوو چاودێڕی و کنترۆڵی تەواومان بەسەر بەرجامدا ببێت.

 

News ID 1538

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha