بە ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئه‌مڕۆ دووشەمە ۲۷‌ی سەرماوەز، وه‌فدی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا راگهیهنراوێكیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ند پرسێكی گرنگ و په‌یوه‌ند به‌بارودۆخی هه‌رێم و عێراقمان تاووتوێ كردووه.
هەروەها ڕاگەیێندراوە کە باسمان له‌هه‌نگاونانی هاوبه‌ش و پێویست كردووه بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو.
شیاوی ئاماژەیە کە هه‌ردوولا جه‌خت له‌پشتگیری داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هەرێمی كوردستان و خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه ئه‌نجامبدرێت.
Your Comment