بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە یەنی شەفەقی تورکیای ڕاگەیاندووە کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە لایەن هێزە ئەمریکاییەکانی ناو عێراق بە دیل گیراوە و پاشان بۆ ناوچەی "کەرامە"ی سووریا گواستراوەتەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە هەواڵگرییە کە پێشتر ئەندامی "جوندولئەقسا" بووە، بەغدادی سەرەتا بۆ بنکەی "ڕائسولعەین" و لەوێشەوە بۆ بنکەی "ڕمیلان" لە هاوێری شاری حەسەکە گواستراوەتەوە.
وەک دەوترێت جگە لە بەغدادی، ٧ کەسی دیکەش لە سەرکردەکانی داعش لە لایەن هێزە ئەمریکاییەکانەوە دەستگیر کراون کە یەک لەوان هاووڵاتیی عێراقییە.
ماوەیەک لەوە پێشیش "یەحیا ڕەسووڵ" وتەبیژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە ئەبووبەکر بەغدادی زیندووە.
وتیشی: بەغدادی لە نزیکیی سنوورە هاوبەشەکانی سووریا و عێراق خۆی هەشار داوە.
Your Comment