به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب، ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی نه‌جیب فازل له ئه‌سته‌نبۆل وتی: ئه‌گه‌ر قودس له ده‌ستمان بچێت، نتوانین مه‌که و مه‌دینه بپارێزین. ئه‌گه‌ر مه‌که‌ش له کیسمان بچێت ئه‌وه کهؤبه له ده‌ست ده‌ده‌ین.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ۱۵ ساڵه که هه‌وڵ ده‌ده‌ین تورکیا گه‌وره و به‌هێز دروست بکه‌ین که بێجگه له خۆی هیوایه‌ک بۆ سته‌ملێکراوانی دیکه‌ی جیهانیش بێت.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی کرد ئه‌گه‌ر وه‌ک ڕابردوو هه‌موو فه‌رمانه‌کانمان جێبه‌جێ ده‌کرد و گوێمان پێده‌دان ئێسته هیچ کام له‌م هێرشانه دروست نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئێمه ته‌نیا گوێ به خودا ده‌ده‌ین نه‌ک گرووپه‌کان، ئێمه خواستی خه‌ڵک به‌لامانه‌وه گرنگه.
ئه‌ردۆغان زیادی کرد: کاتێک کارێک له ده‌ستمان نایه‌ت لانی که‌م قسه بکه‌ین و به زمانیش نه‌ماتوانی ئه‌وه به دڵ داوا بکه‌ین. ئێمه له‌مڕۆدا له ئاستی دژکرده‌وه‌ی زمانین و به زووی دژکرده‌وه‌ی ئاکاریش دژ به دوژمنان ده‌ست پێده‌کات.
Your Comment