AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢٢ ١٣:٢٨

چاوش ئوغڵوو:

یارمەتی بدەین قودسی ڕۆژهەڵات ببێتە پێتەختی فەلەستین

یارمەتی بدەین قودسی ڕۆژهەڵات ببێتە پێتەختی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد هەوڵ بدەن قودسی ڕۆژهەڵاتی وەکوو پێتەختی فەلەستین بناسرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی خوێندیەوە، وتی: ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئەبێ تێبکۆشێت بۆ ئەوەی کە قودسی ڕۆژهەڵاتی وەکوو پێتەختی فەلەستین لە ناو سنوورەکانی ١٩٦٧بناسێت بە جیهان.

ناوبراو پێش لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەش ڕەخنەی لە هەڵوێستی لاوازی بڕێ لە وڵاتە عەرەبییەکان گرتبوو و وتبووی: ئەوان لە واشنتۆن دەترسن.

شیاوی باسە ترامپ چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، قودسی وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی بە فەرمی ناساند.

News ID 15215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha