AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢١ ١٢:٣١

بریندار بوونی ۴۳ زیاره‌تکاری ئێرانی له‌ نه‌جه‌ف

بریندار بوونی ۴۳ زیاره‌تکاری ئێرانی له‌ نه‌جه‌ف

بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە هۆتێلێکى شارى نەجەف، ٤٣ زیارەتکارى ئێرانى برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ میدیاکانی عێراق، فەرمانگەى بەرگرى شارستانى پارێزگاى نەجەف، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بە هۆى ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێل قەبتان، ٤٣ زیارەتکارى ئێرانى برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم بریندارەکان بەیانى ئەمڕۆ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە.

فەرمانگەى بەرگرى شارستانى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە، کارەبا بووە.

News ID 15189

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha