به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌ی بی سی نیوز، داگلاس سلێمان، باڵوێزی ئه‌مریکا له عێراق دانی به ڕۆڵی ئێران له شکستی تیرۆریسته‌کانی داعشدا نا و پاگه‌نده‌ی کرد که وڵاته‌که‌ی پلانی ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران له دوای داعش.
ئه‌و زیادی کرد که ئه‌مریکا ده‌بێت له دوای داعش جه‌خت له ئاشتی و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق بکات و هۆشی به دزه‌ی ئێران له ناوچه‌که‌دا بێت.
ئه‌و له باشێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران ڕێز له یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتانی دراوسێی خۆی ناگرێت. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێران تاکوو ڕاده‌یه‌ک له یارمه‌تی عێراقی داوه له شکست دانی داعش.
سلێمان بێ ئه‌وه‌ی چاو له یامرهتییهکانی ئێران بکات، زیادی کرد: زۆر ڕوون ده‌لێم تاکوو ئێسته نه‌مدیوه که ئێران له بواری مرۆڤ دۆستی و یارمه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌که‌گرتووه‌کان هاوکاری عێراق بکات.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که عیراق له سه‌رده‌می ئاوه‌دان بوونه‌وه‌یه و کێشه‌ی زۆری هه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌مریکا جه‌ختی کردووه که به‌غدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێکانی به تایبه‌ت ئێرانیش ده‌بێت په‌یوه‌ندی باشی هه‌بێت.
باڵوێزی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و عه‌ره‌بستانیش چووه‌ته قۆناغێکی نوێ و ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات که له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕۆڵی نێوندگیری هه‌بێت تاکوو کێشه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سلێمان جه‌ختی کرد که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا پشتیوانی لێده‌کات، به‌ڵام تاکوو ئێسته هیچ ههنگاوێکی جدی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ڵنه‌گیراوه.
Your Comment