به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد که کۆتایی به شه‌ڕی بێ ئه‌نجام و پووچی یه‌مه‌ن بدرێت و ئه‌مریکا گوشاری زیاتر له عه‌ره‌بستان بکات تاکوو قه‌یرانی مرۆڤی یه‌مه‌ن کۆتایی پێبێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئا‌نتۆنیۆ گوترش له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی سی ئێن ئێن وتی: من له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که ئه‌مه شه‌ڕێکی پووچه که دژی به‌رژوه‌ندی عه‌ربه‌ستان و ئیمارات و خه‌ڵکی یه‌مه‌نه. ئه‌وه‌ی ئێمه پێویستمان پێیه‌تی ڕێکارێکی سیاسییه.
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌روه‌ها هیوای خواست که هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستان کۆتایی به گه‌ماڕۆی به‌نده‌ره‌کانی یه‌مه‌ن و فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعا بێنێت.
گوترش زیادی کرد: من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئازاره‌کانی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن زیاتر بێت، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کانه که کۆتایی به‌م شه‌ڕه بێنن.
شایانی باسه که عه‌ره‌بستان ماوه‌ی ۳ ساڵه به هاوکاری چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی هێرشی کردووه‌ته سه‌ر یه‌مه‌ن و له‌م ماوه‌دا به هه‌زاران که‌سی سڤیل له وڵاتی یه‌مه‌ن بوونه‌ته قوربانی.
Your Comment