بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان سووریا و عێراقی کۆنتڕۆڵ کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە سەرجەم ناوچە سنوورەییەکانی نێوان سوریا و عێراق لە باکووری قائێم تا باشووری شەنگال ئێستا لە کۆنتڕۆڵی هێزە عێراقییەکاندایە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش، هێزەکانی بەرەی بەرخۆدانی عێراق توانییان ناوچەی سنووری بوکەماڵ لە داعش پاک بکەنەوە.
Your Comment