۱۶ داعشی له‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی سووریا و عێراق کوژران

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای عێراق دوای هێرش بۆ سه‌ر ناوچه سنووره‌ییه‌کانی نێوان سووری و عێراق، ۱۶ تیرۆریستی داعشیان کوشت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی گورز وه‌شاندن له‌ تیرۆریستییه‌کانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر خاڵه‌ سنوورییه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان و عێراق.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه‌ ۱۶ تیرۆریستی داعشی کوژراون.

له‌م هێرشانه‌دا هه‌روه‌دها ۴ ئۆتۆمبیلی داعشییه‌کان کرایه‌ ئامانج و ته‌قێندرانه‌وه‌.

شایانی باسه‌، له‌ ئێستادا هێزه‌ عێراقییه‌کان سه‌رقاڵی پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ هاوبه‌شه‌ سنوورییه‌کانی نێوان عێراق و سووریا له‌ تیرۆریسته‌کانن.

News Code 15079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =