به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له ڕۆیتێرز، ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕاگەیەندراوێکیدا جهختی کردووه: بە زووترین کات بڕیاری گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شاری تێلاڤیڤهوه بۆ قودس ئهنجام دهبێت.
ڕیکس تیلەرسن وتی: "بەھۆی بوونی پەرلەمانی ئیسرائیل، دادگای باڵا و نووسینگەکانی سەرک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە شاری قودس، بڕیاری گواستنەوەی باڵوێزخانەکەمان دەرکردووە".
ئەوەشی ئاشکراکردووە، ترەمپ پێش دەرکردنی ئەو بڕیارە ڕاوێژی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ھاوپەیمان و دۆستانی ئەمریکادا کردووە.
شهوی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: قودس پایتەختی ئیسرائیلە و کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بنێین بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل.
Your Comment