ڕێبەری باڵای ئێران ۱۰۰۷ تاوانباری بەخشی

ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی حەفتەی یەکگرتوویی‌ ۱۰۰۷ تاوانباری بەخشی کە لە لایەن ڕێکخراوی دادی ئێرانەوە پێشنیار کرابوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەرمی ڕێبەری باڵای ئێران، بە هۆی ساڵوەگەر و یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام و ئیمام جەعفری سادق "د.خ" ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی حەفتەی یەکگرتوویی‌ ۱۰۰۷ تاوانباری بەخشی کە لە لایەن ڕێکخراوی دادی ئێرانەوە پێشنیار کرابوون. 

ئایەتوڵا ئاملی لاریجانی، سەرۆکی ڕێکخراوی دادی ئێران لە میانەی نامەیەک ڕێبەری باڵای ئێران پێشنیاری کردبوو کە ۱۰۰۷ تاوانبار لە بەشە جیاوازەکان بە هۆی حەفتەی یەکگرتوویی بەر بەخشینی ئیسلامی بکەون و ڕێبەری باڵای ئێرانیش ێەم داواکارییەی قبوڵ کردووە.

شایانی باسە کە ئەم داواکارییە بە پێی بەندی ۱۱ی مادەی ۱۱۰ی یاسای بنەڕەتی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت

News Code 15019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =