به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حوڕیه‌ت، داواکاری شاری ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاند که سه‌باره‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌وه و دادگایی کردنی ۱۹ پارلمانتاری هه‌ده‌په هه‌نگاوه پێویسته‌کانی هه‌ڵگرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ۱۹ پارلمانتاره به بیانۆی په‌یوه‌ندی و پشتیوانی له په‌که‌که داداگایی ده‌کرێن.
که‌یسی ئه‌م ۱۹ پارلمانتاره کورده دوای ته‌واو بوون و کۆ کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان دوێنێ ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دادی تورکیا کراوه تاکوو یه‌ک به یه‌ک دادگایی بکرێن.
شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره دوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی تورکیا بڕیاری دا تاکوو به بیانۆی په‌یوه‌ندی به په‌که‌که‌وه حه‌سانه له‌م پارلمانتاره کورده‌کان وه‌ربگرێته‌وه به‌م شێوه‌یه، ته‌نیا دوای چه‌ند مانگ له چوون بۆ پارلمانی تورکیا زۆربه‌ی پارلمانتاره کورده‌کانی له پارلمانی ئه‌م وڵاته دوور خستووه‌ته‌وه.
Your Comment