به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فه‌رمانداری شاری ماکو له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، ئێواره‌ی دوێنێ نزیک کاتژمێر ۱۶،۳۰ خوله‌ک به هۆی ته‌قه‌وه یه‌ک که‌س له هێزه‌کانی سنووره‌وانی و ۲ شاره‌زای ئیداره‌ی ئاوه‌ی ناوچه‌که بریندار بوون و که‌سێکی دیکه‌ش کوژراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ۴ که‌سه بۆ لێدانه‌وه‌ی دۆخی ئاوای هاوبه‌شی نێوان سنووری تورکیا و ئێران چوونه‌ته ناوچه‌که. دوابه‌دوای ڕووداوه ئه‌و که‌سانه‌ش که بریندار ببوون به په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گوازرانه‌وه.
ئه‌م چه‌ند فه‌رمانبه‌ره ئێرانییه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له پارێزگای قارس له تورکیا گوازراونه‌ته‌وه و دواتر له لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی ئێران له تورکیا ئاسانکاریان بۆ کراوه.
پارێزگاری پارس له تورکیاش به‌ڵێنی داوه که هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م چوار که‌سه ئێرانییه ده‌که‌ن. دوو که‌س له برینداره‌کان برینی سووکیان هه‌ڵگرتووه و دوو برینداری دیکه‌ش عه‌مه‌لیاتی پزشكیان بۆ کراوه.
Your Comment