به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌خبار، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕژیمی زایۆنی به هه‌ڵفڕین به سه‌ر ئاسمانی لوبناندا یه‌کێک له بنکه سه‌ربازییه‌کانی سوپای سووریا له نزیک شاری که‌سوه له ۱۵ کیلۆمه‌تری باشووری ده‌میشقیان به خه‌ستی بۆردمان کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م هێرشه، یه‌کێک له هه‌نبانه‌کانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به سوپای سووریا کراوه‌ته‌وه ئامانج.
مێدیا عه‌ره‌بییه‌کان ڕاپۆرتیان داوه که سیستمی دژه مووشه‌کی سووریاش ڕوو له فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئیسڕائیل ته‌قێندراوه‌ته‌وه که سه‌روه‌ری خاکی سووریایان پێشێل کرد بوو.
شایانی باسه که ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره که ڕژیمی زایۆنی له ئاسمانه‌وه بنکه و باره‌گای سوپای سووریا له خاکی سووریا ده‌کاته ئامانج. پێشتر به‌رپرسانی ده‌میشق ڕایانگه‌یاندبوو که ده‌یانه‌وێت به هۆی پێشێل کردنی ئاسمانی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی ڕژیمی زایۆنی تانه به‌رز بکه‌نه‌وه.
Your Comment