بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی ئانادۆلوبە بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی بە پەلە ڕایگەیاند کە گورجستان پلان داڕیژی هێرشی تیرۆریستیی فرۆکەخانەی ئەستەنبۆڵی تورکیای لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە تەفلیس کوشتووە.
دەزگای ئاسایشی گورجستان رۆژی ڕابردوو (هەینی) ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو دەزگایە، ئەحمەد چاتاێڤ (Akhmed Chataev) لە گەڵ ٣ کەسی دیگە لە گومان ؛ێکراوانی هێرشی تیرۆریستیی ٢٨ی ژوئەنی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر فرۆکەخانەی ئاتاتورکی ئەستەنبۆڵ وەک ئەنجامدەری ئەو هێرشە لە ئۆپەراسیۆنی پەلاماردەری هێزە ئەمنییەکانی گورجستان لە تەفلیسی پایتەختی ئەو وڵاتە لە رۆژی ٢٧ی نوامبێری ئەمساڵ کوژراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەحمەد چاتاێڤ لە کاتی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی گورجستان خۆی تەقاندۆتەوە و ٣ هاودەستیشی لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکە کوژراون.
Your Comment