بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، ژنراڵ ئاندرۆ کرافت، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا سەبارەت ە گواستنەوەی هێزە ئەمریکییەکان بۆ کەرکووک لە گەڵ ڕێژەیەکی زۆر چەک و چۆڵی شەڕ وتی کە بەشێک لە هێزە ئەمریکییەکان گواستراونەتەوە و بۆ ماوەیەکی دیاری کراو و سنووردار لە ناوچەکە دەمێننەوە.
جێگری فەرماندەییهێزە هاوپەیمانەکانی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا زیادی کرد کە ئەو کارە لە سەر داوای دەوڵەتی عێراق و بە ئامانجی پشتیوانی لە ئەو شارەیە.
پێشتر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاندبوو کە ئەوان لە هۆکاری جێگیر بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە کەرکووک زانیاریان نییە.
Your Comment