پێویستە لە هەموو جیهان هێرش بکرێتە سەر ئەندێشەی داعشی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بە ئیتالیا وتی: داعش لە باری سەربازییەوە شکستی هێناوە، بەڵام پێویستە لە هەموو جیهاندا هێرش بکرێتە سەر ئەندێشەی داعشی.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، محمەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بە ئیتالیا و لە میانەی هەواڵنێران ڕایگەیاند: تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێوان وەزیرانی بەشداربوو لەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە پرسگەلی ناوچەیی و هەلومەرجی زۆر مەترسیداری ناوچە و هەروەها پرسی بەرجامە.

زەریف سەبارەت بە پرسی بەرجام لەو کۆنفڕانسەدا ڕوونی کردەوە: ئێمە مکۆرین لە سەر ئەوەی کە کە بەرجام نە تەنیا جێی دانوستانی دووبارە نییە، بەڵکوو هەر وەک رێبەری باڵای فەرموویانە پاڵپشتیی یەکێتی ئەورووپا هەنگاوێکی گونجاوە، بەڵام دەبێ بە هەنگاوی پراتیگی زیاترەوە هەوڵ بدەن.

ناوبراو سەبارەت بە تەوەرەکانی گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوە سەبارەت بە پرسی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین وتیشی: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە داعش لە باری سەربازییەوە شکستی هێناوە، بەڵام پێویستە لە هەموو جیهاندا هێرش بکرێتە سەر ئەندێشەی داعشی.

زەریف جەختی لەوەش کردەوە: تیرۆریستان دەبێ لە گۆشەنیگای فەرهەنگی، ئایدیالۆژی و سیاسی و پرسی ماڵی هەڕەشەیان بکرێتە سەر و پێشگری بکرێت لە گەیشتنی سەرچاوەگەلی ماڵی و چەک و چۆڵ بە تیرۆریستان.

وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەش دا: لە ڕابردوودا بینیمان کە چ وڵاتانێک ئەو کارەیان کردووە، هەم لە ناوچەدا و هەمیش لە ئەمریکا لە دەرەوەی ناوچە و ئەوە پرسگەلێکن کە بە ئیزنی خودا لەو کۆنفڕانسەدا دەخرێنەڕوو.

ڕاشیگەیاند: جگە لەو پرسانە، لە پەراوێزی ئەو دانیشتنە دیدارگەلێکمان لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیتالیا و ناوچە و ئەورووپادا هەبێت.

News Code 14888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =