بە ڕاپۆرتی ئاژسنی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، ئایهان بیلگه‌ن وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکی کۆبوونه‌وه‌ی حه‌وتانه‌ی حزبه‌که‌یدا له په‌رله‌مانی تورکیا وتی: دۆخی نائاسایی له تورکیا هەنگاوێکی نایاساییە. بێ گومان له‌و تارماییه ڕزگارمان ده‌بێت، به‌ڵام تاکه ڕێگای ڕزگاری ئه‌وه‌یه شانبه‌شانی یه‌کتر خه‌بات بکه‌ین.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕه‌خنه‌ی له دۆخی نائاسایی تورکیا گرت و ئاشکرای کرد: هەروەک لە دۆخی نائاساییدا ناکرێت باس له یاسا و ماف بکه‌ین، ده‌بێ هه‌موان بزانن کە له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بژاردەیەکی دیموکراتیک ئه‌نجام نابێت.
وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وتیشی: ۳۷ که‌س که له چوارچێوه‌ی دۆخی نائاساییی تورکیا له کار ده‌رکراون، خۆیان کوشتوه ئه‌وه‌ش شه‌رمه‌زارییه بۆ وڵاتێکی وه‌کوو تورکیا. له دۆخی نائاساییدا ۱۱۰ هه‌زار که‌س له کار ده‌رکراون. ئه‌گه‌ر دۆخی نائاساییی تورکیا پێوه‌ندی به ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌وه بووبا داعش نه‌یده‌توانی له سه‌نته‌ری ئه‌نقه‌ره قوتابخانه دابمه‌زرێنێت. که‌س نه‌یده‌توانی له مالاتیا به نیشان کردنی ماڵه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له عه‌له‌وییه‌کان بکات. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به پشتبه‌ستن به دواڕۆژ خه‌یاڵات نافرۆشێت. ئه‌و حزبه به نوستالۆژی و ڕوانین بۆ ڕابردوو ناژین. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بڕیاره کارێک بکرێت ده‌بێ ئه‌مڕۆکه بکرێت.
Your Comment