دوو حکوومەت گوشاریان خستە سەر ئەمریکا کە ئێران بوردومان بکات

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ئاشکرای کرد کە ڕژێمی زایۆنی و میسر پێش بەرجام گوشاریان خستووەتە سەر واشنتۆن کە ئێران بوردومان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هائارتس، جان کری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە واشنتۆن  پشتیوانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران (بەرجام) کردەوە.

جان کری ڕایگەیاند کە میسر و ئیسرائیل پێش هاتنەدی بەرجام، گوشاریان خستووەتە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی ئێران بوردومان بکات.و هەندێ لە پاشا و سەرۆکەکانی وڵاتانی ناوچەکە بە ئەمریکایان وت ئێران تەنیا لە زمانی بوردومان تێدەگات.

ڕاشیگەیاند کە ئەمە بۆسەیەک بووە بەڵام ئەمریکا تێنەکەوت چونکوو دەستی بۆ بوردومان ببردایە هەر ئەم وڵاتانە ڕەخنەیان لە ئەمریکا دەگرت.

جان کری وتی:بنیامین نتانیاهۆ بە ڕاستی ئەمریکای هان دەدا کە ئێران بوردومان بکات.

 جەختیشی کرد کە ئەمە باشترین ڕێککەوتن بوو کە ئەمریکا توانی ئەنجامی بدات.

News Code 14861

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =