به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعه‌هد، کۆشکی کره‌ملین به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له دیداری نێوان سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌که‌ی خۆی له شاری سوچی هه‌واڵی دا.
هه‌ر دوو لا له‌م دیداره جه‌ختیان کرد که ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ڕوو له ته‌واو بوونه و ده‌بێت دانوستانه سیاسییه‌کان له سووریا ده‌ست پێ بکات.
هه‌ر دوو وڵات له‌م دیداره سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی دانوستانیان کرد. پووتین پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای سووریای له به‌شار ئه‌سه‌د کرد و وتی: ڕووسیا سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌مریکا، میسر، عه‌ره‌بستان و ئه‌ردۆن له په‌یوه‌ندی دایه.
ئه‌و زیادی کرد: دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕی دژه تیرۆر ڕێگه‌ی چاره‌ی سیاسی خاڵی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریایه. دانوستانه‌کانی ئاستانه ئه‌گه‌ری دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن خۆش ده‌کات.
پووتین جه‌ختی کرد: گه‌رنگ ترین بابه‌ته چوونه ناو پڕۆسه‌ی سیاسییه ئێمه دڵنیاین که ئه‌سه‌د ئاماده‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکه که بڕوای به ڕێگه چاره‌ی ئاشتیانه بێت.
به‌شار ئه‌سه‌دیش به نه‌بۆی خۆی سپاسی هه‌موو ئارمهتییهکانی ڕووسیا کرد و وتی: سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دوو ساڵه‌ی ده‌میشق ڕوونه که به یارمه‌تی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا به‌ده‌ست هاتووه. هه‌روه‌ها ڕووسیا دۆخه‌که‌ی بۆ ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی خۆش کرد.
ئه‌و زیادی کرد: ده‌میشق له هه‌ر جۆره ڕێکارێکی سیاسی دوای شکستی داعشییه‌کان پشتیوانی ده‌کات، له ڕووی ناوخۆی و جیهانیشیهوه به‌ستێنه‌کان بۆ ئه‌م کاره خۆش بووه.
ئه‌سه‌د وتی: ئێمه ئاماده‌ی دانوستانی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانین که باوه‌ریان به ڕێکاری سیاسی هه‌یه. ئێمه حساب له سه‌ر یارمه‌تی ڕووسیا ده‌که‌ین که وڵاتانی دیکه له پڕۆسه‌ی سیاسی سووریا ده‌ستێوه‌ردان نه‌که‌ن.
شایانی باسه که بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونه‌ویه‌ک له نێوان سه‌رۆک کۆماره‌کانی ڕووسیا، ئێران و تورکیا له شاری سوچی سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا به‌ڕێوه بچێت.
Your Comment