به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بلۆمبێرگ، به‌رپرسێکی باڵای سعوودی وتی: محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌یه‌وێت که چاکسازییه‌کانی خۆی به‌ره‌و هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش ببات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که محه‌مه‌د بن سه‌لمان به پاگه‌نده‌ی شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی سه‌رقاڵی سه‌رکوت کردنی دژبه‌ره‌کانی خۆی له ناو خانه‌دانی سعوودییه‌یه. ئه‌م سه‌رچاوه سعوودییه که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، زیادی کرد که تاکوو ئێسته ۱۴ که‌سی سه‌ربازی به پله‌ی بانه‌وه ده‌ستگیر کراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به شازاده ده‌ستگیر بووه‌کان وتی: لێکۆڵینه‌وه‌کان درێژه‌ی هه‌یه و بڕیار وایه که ئه‌وان ۱۰۰ ملیار دۆلار له دارایی خۆیان که به گه‌نده‌ڵی به ده‌ستیان هێناوه بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه و به‌م بۆنه‌وه چی دیکه دادگایی نه‌کرێن.
پێشتر خالد داڵح، وه‌زیری وزه‌ی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند: بڕیار نییه چاکسازیی و خاوێن کردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵه‌کان سه‌رمایه‌دانه‌ری بیانی له عه‌ره‌بستان بگرێته‌وه. سه‌رمایه‌دانه‌ره بیانییه‌کان به باشی ئاگاداری بابه‌ته‌که هه‌ن و باش ده‌زانن که ئه‌مه خاوین کردنه‌وه‌ی ناوخۆییه.
شایانی باسه که موتعه‌ب بن عه‌بدوڵا، وه‌زیری پێشووی گاردی نیشتمانی عه‌ربه‌ستان که یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی بوو باسی ئه‌وه ده‌کرا ده‌سه‌ڵات له عه‌ره‌بستان له ده‌ست بگرێت، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا به بیانۆی شه‌ڕی دژه گه‌نده‌ڵ ده‌ستگیر کراوه. باسی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌و به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌وه ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان کراوه.
Your Comment