تێچووی ڕێوڕەسمی هەفتەی کتێب بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان دەنێردرێت

بەرپرسی گشتی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان وتی: تێچووی بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی هەفتەی کتێب و یارمەتی کتێبدارەکانی کوردستان پیشکەشی بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان دەکرێت.

ئیسماعیل ئەحمەدی لە وتووێژ لە گەل هەواڵنێری مێهر، وتی: هەر ساڵە بە بۆنەی ڕۆژانی هەفتەی کتێبەوە، جێژنێک بۆ ڕێزلێنان لە چالاکانی ئە وبەشە لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت کە ئەمساڵ ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە ناچێت.

وتیشی: بە پێی هاوئاهەنگییەکان تەواوی تێچووی بەڕێوە چوونی ئەو جێژنە و هەروەها یارمەتییە کۆ کراوەکان لە لایەن کتێبدارەکانی پارێگای کوردستانەوە پیشکەشی بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان دەکرێت.

News Code 14478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =