ئەگەر بەرجام هەڵوەشێتەوە، تووشی سەرسووڕمانیان دەکەین

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی پەنجاهومین ساڵوەگەری چالاکیی ڕاکتۆری توێژینەوەیی تاران وتی: ئەگەر بەرجام تێک بچێت، ئەوان تووشی سەرسووڕمانیان دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی پەنجاهومین ساڵوەگەری چالاکیی ڕاکتۆری توێژینەوەیی تاران بە بەشداریی عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، جێگران و بەڕێوەبەران، بلیمەتان و پێشەنگەکانی ئەو بوارە، رۆژی ڕابردوو لە هۆڵی دوکتۆر حەسابی بەڕێوەچوو.

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لەو ڕێوڕەسمە وێڕای داکۆکی لە بەسوودبوونی بەرجام بۆ هەموو لایەنەکان، هیوای خواست کە ئەم ڕێککەوتنە بپارێزرێت، چونکا لە ئەگەری پێشێلکرانی، ئێران هەموو لایەنەکانی بەرامبەری تووشی سەرسوڕمان دەکات.

ساڵحی وتیشی: بە سەرنجدانی بەوەی کە لە پرسی دانوستانی ناڤۆکیدا ئەگەری ئەوە هەبووە کە لایەنی بەرامبەر پەیمانەکەی بشکێنێ، ئێرانیش پێشبینیی پێویستی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرجام ڕەچاو کرد، چونکا بە خۆش خەیاڵییەوە بەشداریی دانوستانەکانی نەکردبوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: بەرجام بۆ ئێران، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و تۆکمەکردنی بنەماکانی پەیمانی قەدەغەی پەرەپێدانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی  (ئێن پی تی) گرینگە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران پیشەسازیی ناڤۆکیی بە هەڵگری کارایی زۆر لە بواری کشتوکاڵ، پیشەسازیی و تەندروستی زانی و ڕاشیگەیاند: بابەتی پەیماننامەی دروست کردنی نەخۆشخانەی ناڤۆکی لە ئێران لە گەڵ وڵاتی نەمسا هەروا بەردەوامە و بەمزووانە نەخۆشخانەیەکی مۆدێڕن لە ڕۆژئاوای ئاسیا و لە ئێران دا چێ دەکرێت.

عەلی ئەکبەر ساڵحی زیادی کرد: دوو هێزگەی ناڤۆکی بە سەرمایەیەکی دە ملیارد دۆلاری لە ئێراندا چێ دەکرێت.

News Code 14423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =