نهێنییه‌کانی دەستگیر کرانی دەیان بەرپرسی باڵای سعوودی

"بێن سەلمان" نە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەڵکوو بە مەبەستی چۆڵ کردنی مەیدان لە ڕکابەرانی بەردەم بە دەسەڵات‌گەیشتنی، شازادە و وەزیرانی پێشووی عەرەبستانی دەستگیر کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: تەلەڤیزیۆنی "العربیه" شەوی ڕابردوو بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی دا کە عەرەسبان پاش حوکمی کۆمیتەی تازە دامەزراوەی بەرەنگاربوونەوەی گەنەدڵی لەو وڵاتەدا، ١٠ کەس لە شازادەکانی سعوودی و ١٢ کەس لە وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتەی دەستگیر کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لە بەرزبوونەوەی ژماری بەرپرسان و شازدەگەلی دەستگیرکراوە بە پێێ حوکمی ئەو کۆمیتەیە دەکەن. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ژماری دەستگیرکراوان تا ئێستا گەیشتۆتە زیاتر لە ٤٠ کەس. خاڵی جیی سەرنج لێرەدا ئەوەیە کە "محەمەد بێن سەلمان" جێگری دەسەڵاتخواز و سەرەڕۆی سعوودی، سەرۆکایەتیی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی عەرەیستانی لە ئەستۆیە.

مەتعەب بێن عەبدوڵڵا کوڕی پادشای پێشووی عەرەبستان و وەزیری پێشووی گاردی نیشتمانی ئەو وڵاتە و وەلید بێن تەلال شازادەی ملیاردێری سعوودی لە کەسایەتییە ناسراوە دەستگیرکراوەکانی شەوی ڕابردوون. هەندێک لە شرۆڤەکارە ناسراوەکانی سعوودی هۆکار دەستگیرکرانی وەلید بێن تەلال-یان گەڕاندۆتەوە بۆ دەژایەتیی ئەو لە گەڵ پڕۆژەی "نیوم". ئەوە لە کاتێکدایە کە میدایاگەلی سەر بە عەرەبستان ڕایانگەیاندووە کە وەلید بێن تەلال یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهان کە بە تۆمەتی پارەشۆیی و دەست پیسییەوە دەستگیر کراوە.

خالید تەوجیری سەرۆکی پێشوو‌ی دیوانی پادشایی عەرسبتان، بەکت بێن لادەن بەڕێوەبەری گشتیی هۆڵدینگی بێن لادەن، شێخ وەلید ئیبراهیم خاوەنی کۆمەڵەی میدیایی MBC، شازادە فەهەد بێن عەبدوڵڵا جێگری وەزیری پێشووی بەرگری، خالید مەلحەم بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کۆمپانیای فرۆکەوانیی فەرمیی عەرەبستان، محەمەد تەبیشی سەرۆکی پێشووی ڕێوڕەسمگەلی پادشایی عەرەبستان، ئیبراهیم عەساف وەزیری دارایی پێشووی عەرەبستان، تورکی بێن عەبدوڵڵا بێن عەبدولعەزیز ئەمیری پێشووی ڕیاز، ساڵح کامڵ بازرگانی سعوودی و دوو کەس لە منداڵانی، عەمرۆ دەباغ ئەندامی پێشووی لیژنەی سەرمایەدانەریی عەرەبستان و شازادە تورکی بێن ناسر بێن عەبدولعەزیزیش بەشێکی دیکە لە ناو دەستگیرکراوەکانی لیستی بەرپرسان و شازادەکانی عەرەبستانی سعوودییە.

ئەم هەنگاوەی محەمەد بێن سەلمان لە دژی شازادەگەل و وەزیرانی پێشوو و ئێستای سعوودی لە کاتێکدایە کە لیژنەی زانایانی باڵای عەرەبستان کاردانەوەیان بە کشاندنەوە و دەستگیرکردنی دەیان شازادەی سعوودی و بەرپرسانی پێشووی ئەو وڵاتە نیشان داوە. ئەو لیژنەیە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە هەژماری تویتەریی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە "گرینگیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کەمتر لە گرینگیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نییە و ئەو هەنگاوانە زەرووری و پێوستن و شەرعی ئیسلامیش داکۆکی لە پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵان دەکات". لیژنەی زانایانی باڵای عەرەبستان ئەو هەنگاوەی لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتمانی زانیوە و لەوبارەوە ڕێز و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەلمان بێن عەبدولعەزیزی پادشا و جێگری ئەو وڵاتەە کردووە.

پێدەچێت کە محەمەد بێن سەلمان، نە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەڵکوو بە مەبەستی چۆڵ کردنی مەیدان لە ڕکابەرانی بەردەم بە دەسەڵات‌گەیشتنی، زۆربەی شازادە و وەزیرانی پێشوو و ئێستای عەرەبستانی دەستگیر کردووە. لە ڕاستیدا دەبێ بڵێین کە محەمەد بێن سەلمان بەو کارەی هەنگاوێکی گەورەی بۆ زاڵبوون بە سەر دەسەڵات و پادشایی سعوودی هەڵگرتووەر. زنجیرە دەستگیرکردنە لەوە پێش پلان بۆ داڕێژراوەکانی ئێستاش لە پێناو دەستەبەرکردنی بەستێنی گونجاو بە مەبەستی بە دەسەڵات گەیشتنی محەمەد بێن سەلمان ئەنجام دراوە.

بە واتایەکی دیکە بێن سەلمان و  مەلەک سەلمانی باوکی زۆر لەوە پێشتر بڕیاریان داوە تا بەر لە بە دەسەڵات گەیشتنی ئەو شازادە گەنجەی عەرەبستان، تا ئاستی مومکین بەرەنگاری ئاستەنگەکان و لەمپەرەکانی بەردەم بە دەسەڵاتداریی ئەو ببنەوە. ئەو پرسە لە گەڵ جێبەجێ کرانی بەڵگەی دوورنوێنی ۲۰۳۰ و دەسپێکردنی چاکسازی و ڕیفۆرمە بەربڵاوەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگییەکانی عەرەسباتن دەستیپێکردووە. محەمەد بێن سەلمان بە دوای ئەوەوەیە کە بە پاڵدانەوە لە سەر تەختی دەسەڵات، هەر لە ئێستاوە کێشەکانی بەردەم دەسەڵاتی داهاتووی خۆی کە زۆربەیان لە شازادە و کەسایەتییە لێهاتووەکان و وەزیرانی پێشوو و ئێستای عەرەسبتان پێکهاتوون وەلاوە بنێت و لەوبارەوە ئەرخەیان بێت.

لە لایەکی دیکەوە پێدەچێت کە محەمەد بێن سەلمان چاوی تەماحی بڕیوەتە سروەت و سامانی شازادە و وەزیرانی پێشووی عەرەبستانی و هەوڵ دەدات بە بیانووی تۆمەتبارکردنیان بە گەندەڵی، دەست بگرێت بە سەر سروەتە لە ئەژمارنەهاتووەکانیان. بێن سەلمان باش دەزانێت کە گەندەڵی لەو وڵاتەدا تەمەنێکی بە درێژایی یەک سەدە دەسەڵاتداریی خانەدانی سعوودی هەیە و لەو خانەدانەدا دەروونی کراوەتەوە و گەندەڵییەکان بە شێوەی سیستەماتیک بووە و تەواو کەسایەتییە پلەبەرزەکانی ئەو وڵاتە لە خۆ دەگرێت. هەر بۆیە بن باوەرهێنان بەوەی کە محەمەد بێن سەلمان بە دەستگیریی تاقمێکی کەمی وەزیران و شازادەکانی ئەو وڵاتە بیەوێت گەندەڵی بنبڕ بکات، زۆر جێی بڕوا نییە و زیاتر ڕێ دەبات کە ئەوێس چاوی تەماحی بڕیبێتە سەر دارایی لە ئەژمارنەهاتووی دەستگیرکراوان.

هەر لەو پەیوەندییەدا "موجتەهێد" چالاکێکی تویتەری لە هەژماری خۆیدا دەستگیرکردنی شازادەگەلی سعوودی لە لایەن محەمەد بێن سەلمانی بە داگیرکردنی سروەتی ئەوان لە لایەن جێگری ئەو وڵاتە زانیوە. ئەوە بەو مانایە کە باوک و کوڕی سعوودی خەریکی سروەت داماڵین و هاوکات دوورخستنەوەی خاوەنانی سروەت و سامانی سعوودی لە بازنەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەن.

پرسێکی گرینگی دیکە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سعوودی کاردانەوەی کۆنەپەرەستانی عەرەبی بەو گۆڕانکارییەیە. بەرپرسانی عەرەبی یەک لە دوای یەک بە مەبەستی خۆش خزمەتی کردن بە خانەدانی سعوودی و بەهرەمەند بوون لە دۆلارە نەوتییەکان، پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئەو کارە دەربڕیوە. بۆ وێنە "خالید بێن ئەحمەد ئالی خەلیفە" وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە لێدوانێکدا سەبارەت بەو گۆڕانکاریانە و دەستگیرکردنی شازادە و وەزیرانی پێشووی سعوودی پاگەندەی ئەوەی کردووە: "ئەوە ئێران و قەتەر نین کە دەبێ ئاوریان لێ بدرێتەوە، بەڵکوو ئەو عەرەبستانە کە تەواو سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە! عەرەبستان لە دژی دوژمنانی دەجەنگێ و هاوکات دژی گەندەڵییە و شانی داوەتە بەر تەواو ململانێ و ئاستەنگەکان.

لە لایەکی دیژەوە، "ئەنوەر قەرقاش" وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەروەی ئیمارات پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو هەنگاوەی عەرەبستان دەربڕیوە و جەختی لەوە کردەوە: ئەبووزەبی و ڕیاز هاوشێوە هەنگاو دەنێن و ئامانجێکی هاوبەش دەپێکن. ئەو وتانە لە کاتێکدا دەوترێن کە بە هەزاران کەسی بێ تاوانی یەمەنی بە هۆی پیلان و دەستپێشخەریی عەرەبستان بوونەتە قوربانی و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزێن.

News Code 14254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =