٢.١ ملیۆن ڤیزا بۆ زیارەتکارانی ئێرانی ئەربەعین دەرکراوە

وتەبێژی بنکەی ناوەندیی چلەی ماتەمینی حسێنی بە ئاماژە بەوەی کە لە سەدا ۴۰ی هاتوچۆکان لە سنووری مێهرانەوە ئەنجام دەدرێت، وتی: تا ئێستا زیاتر لە دوملیۆن و ١٠٠ هەزار ڤیزا بۆ هاووڵاتیان دەرکراوە.

شاریار حەیدەری لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی مێهر ئاماژەی دایە دەرکرانی زیاتر لە دوو ملیۆن و ۱۰۰ هەزار ڤیزا تا ئەمڕۆ و ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی سەفەر تا ئێستا ۹۰۰ هەزار زیارەتکاریش لە سنوورەکانی مێهران، شەلەمچە و چەزابە هاتوچۆیان کردووە.

ناوبراو وتیشی: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ۱۹۹ هەزار کەس لە سنوورەکانی مێهران، شەلەمچە و چەزابە ڕەوانەی ناو خاکی عێراق کتاون کە لەمناوە زۆرترین هاتوچۆکان لە سنووری مێهران و کەمترینیان لە سنووری چەزابەوە بووە.

وتەبێژی بنکەی ناوەندیی چلەی ماتەمینی حسێنی ڕاشیگەیاند: لەمناوە نزیکەی لە سەدا ۴۰ی تێپەڕبوونەکان لە سنووری مێهرانەوە بووە.

حەیدەری بە ئاماژە بە دۆخی سنوورەکان، ڕوونی کردەوە: بەختەوەرانە دۆخی سنوورەکان ئاساییە و بە پێی دوا لێکدانەوەکان لە رێگەی بەرپرسانی جێبەجێ‌کار و مانیتۆرینگ لە وەزارەتی ناوخۆ هیچ کێشەیەکی تایبەتیمان تا ئێستا نەبووە و دۆخەکە ئاساییە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە دۆخی هاتووچۆکان لە ناو خاکی عێراقیشدا ئاساییە و پێشوازی لە زیارەتکارانیش زۆر بە باشی ئەنجام دەدرێت.

News Code 14170

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =