بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، عەبدول ڕەشید یاروڵا فەرماندەی میحوری ڕۆژئاوای ئەنبار ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی هەموو ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە سنووری سووریا دەستی پێ کردووە.
ئەو زیادی کرد: هێزەکانی سوپا و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و عەشایری ئازاد کردنی ناوچەکانی ڕاوە و عوبەیدی و سەعدە و کرابلـە و قائم و کارگەی چیمەنتۆ و گوندەکانی دەورربەریان دەست پێ کردەە.
یاروڵا جەختی کرد: پێشڕەوییەکان بە ئامانجی دابین کردنی ئەمنیت بۆ سنوورەکان درێژەی هەیێە.
شایانی باسە کە حەیدەر عەباری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ فەرمانی ئازاد کردنی ڕۆژئاوای عێراقی دا.
Your Comment