بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، یاسۆتوشی نیشیمورا جێگری وتەبێژی دەوڵەتی ژاپۆن ئەمرۆ دووشەممە لە ڕێککەوتنی شینزوئابە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هاوکاری لە درێژەی گوشار خستنە سەر کۆریای باکوور هەواڵی دا.
ناوبراو هەروەها وتی ئابە و ترامپ بڕیاریان داوە لە ڕێکەوتی ٥ نۆڤەمبەر و لە کاتی سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ژاپۆن پێکەوە یاریی گۆڵف بکەن.
شیاوی باسە لە حاڵێکدا هەواڵدەرییە خۆجەییەکانی ژاپۆن دەڵێن هاوپەیمانی سیاسی ئابە لە هەڵبژاردنەکانی دوێنێ توانیویە دوو لە سەر سێی کورسییەکانی مەجلیسی نوێنەران دەست بخات، ناوبراو لە یەکەمین لێدوانی مێدیایی خۆی لە کردەوەیی کردنەوەی بەڵێنەکانی خۆی لە کاتی هەڵبژاردن لە سەر هەڵوێستی توند بەرانبەر کۆریای باکوور هەواڵی دا.
Your Comment