ڕوانینی جیاوازی بەعسییەکان بۆ دوو سەرکردەی کورد

وەرگێڕی پێشووی ڕەجەوی لە زمانی سەرکردەی موجاهدین دەگێڕێتەوە کە سەدام بەردەوام وتوویەتی کە دوو مەسعوود واتە مەسعوود بارزانی و مەسعوود رەجەوی خۆش دەوێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسەت – سینا سەنجەری: لەم رۆژانەدا ناوی "مەسعوود بارزانی" لە ڕاگەیاندەکاندا زۆر دەبیسترێت. ئەو بە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە رۆژگاری دوای داعش دەنگی ناکۆکیی هەڵدا و ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمار کرد.

بارزانی پاگەندەی ئەوەی کرد کە تەواو کوردەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکێتی، کۆمەڵ و گۆڕان لە پێناو سەربەخۆیی هەرێم و جیابوونەوەی لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراقدا لە گەڵ ئەو هاودەنگن. بەڵام دروستیی ئیدعاکەی بە چوونی بێ ئاستەنگ و بە بێ شەڕی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ناو کەرکووک و پاشەکشێ و نابەرەنگاریی کوردانی یەکێتی نیشتمانی، وەدرۆ خرایەوە.

بارزانی لە کاردانەوە بەو ڕووداوە وتی "خەیانەتمان پێ کراوە". بەڵام لە بەرامبەردا بەرپرسی دەزگای ئیستخباراتی یەکێتی لە وەڵامی بارزانی ڕایگەیاند: ئەوەی لە کەرکووکدا ڕووی دا لە ئەنجامی پیلانی ڕیفراندۆمی بارزانی بوو. ئێمە بە هیچ چەشنێک بارزانی بە رێبەری خۆمان نازانین. ئامانجی بارزانی لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم ستاندنی دەسەڵاتی کەرکووک لە یەکێتی نیشتمانی بوو".

لێکدانەوەی ئاکار و کردەوەی سیاسیی رێبەری پارتی، باسێکی چڕوپڕ هەڵدەگرێت. بەڵام بەشێک لە کەسایەتیی دەکرێت لە ڕۆڵ‌گێرانی لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام و پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەعس و ڕێکخراوی موجاهدین بپشکێندرێت.

ڕوانینی جیاوازی بەعشییەکان بۆ "جەلال" و "مەسعوود"

حزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق (پارتی) لە ساڵی ١٩٤٦ی زایینی لە لایەن "مەلا مستەفا بارزانی" دامەزرا و دوای ئەو رێبەرایەتیی ئەو حزبە گەیشتە "مەسعوود"ی کوڕی. لە لایەکی دیکەوە یەکێتی نیشتمانی لە ساڵی ۱۹۷۵ لە لایەن مام جەلال دامەزرا. تەواو کوردەکانی عێراق لە سەردەمی حکوومەتی بەعش لە ژێر زەختی ستەمی سەدام بوون و لە دژی دەوڵەتی ئەو خەباتیان کرد.

بەعسییەکان گەلێچار هێرشیان کردە سەر کوردستان و بە تۆپ و تانک شار و گوندە کوردنشینەکانی عێراقیان کاول کرد و چەندین جار لە دژی کوردەکان چەکی کیمیاییان بە کار هێنا. لەمناوە ئامانجی بەعس کاول کردنی مەڵبەندی کوردەکان و ناچارکردنیان بە کۆچی زۆرەملێ بوو. بەڵام بەرپرسانی بەعس بە دوو شێوەی جیاواز لە رێبەرانی کورد واتە لە "بارزانی و تاڵەبانی"یان دەڕوانی.

چەند ساڵ دوای سەرکوت کردنی ڕاپەڕینی ساڵ ١٩٩١ لە لایەن دەوڵەتی سەدام و هاوکاریی موجاهدین لە سەرکوتکردنی کورد و تورکامن، دانیشتنێک لە ساڵی ١٩٩٩ لە نێوان مەسعوود ڕەجەوی سەرکردەی موجاهدین و ژینڕاڵ تاهیر جەلیل حەبوش سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بەڕێوەچوو و لەو دانیشتنەدا پرسی زۆر گرینگ خرایە روو.

دانوستانی نهێنیی ڕەجوی و حەبوش سەبارەت بە رێبەرانی کورد

لە کتێبی سێ بەرگیی "ڕێکخراوی موجاهدینی گەل؛ لە سەرهەڵدانەوە تا کۆتایی"دا هاتووە کە حەبوش لە دانوستانی لە گەڵ ڕەجەوی باسی رێبەرانی کوردی عێراق دەکات و لە وەڵامی پرسیاری ڕەجەوی لە پەیوەندیی لە گەڵ بارزانی و تاڵەبانی دەڵێت: "ئێمە پەیوەندیی نهێنیمان لە گەڵ هەر دوو لایەنەکە هەیە. ڕەنگە مەسعوود بارزانی لە بابەتی هاوکاریی دیپلۆماتیکەوە باشتر بێت. هەندێ کەس ڕەنگە لێهاتوو بن، بەڵام جێی متمانە نین. بارزانی کەسێکی لێهاتووە بەڵام هەندێ جار یاریمان لە گەڵدا دەکات کە نە یارێیەکی شیاوە و نە جێی متمانەیە. هەندێ کاری کردووە و لێمانی شاردۆتەوە، ئەگەرچی ئێمە پێمان زانیوە و خستۆمانەتە ژێر چاوەدێرییەوە".

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە درێژەدا بە ڕاوێژێکی توورە و هاوکات گاڵتەجارانەوە دەڕوانێتە جەلال تاڵەبانی و دەشڵێت: "ئەگەر بمەوێ تاڵەبانی-ت بۆ باس بکەم دەبێ بە کلینێکسی بشوبهێنم، ئەو کلینێکسێکە کە هەر کەس دەگات دەستی خۆی پێ دەسڕێت! ئەمریکاییەکان، مەلاکان و ... هەر هەموویان خۆیانی پێ خاوێن دەکەنەوە. مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەلای ئێراندا دەشکێتەوە".

ڕەجەوی لە درێژەی قسەکانی حەبوش دەڵێت: " ئەگەر تاڵەبانی دوژمنایەتیمانی نەدەکرد، زۆر باش دەبوو؛ لانی کەم ئەگەر لە نێوان ئێمە و دوژمنانمان [کۆماری ئیسلامی ئێران] بێ لایەن دەبوو، هەر باش بوو. هاوینی پار ۱۲۰ هێزی موجاهدین کە دەیانەویست لە ناوچەی "تالەبانی"یەوە بێنە ناو عێراق و تەڤلی ڕیزەکانی ئێمە بن، دەستگیر و ڕادەستی ئێران کران".

تووڕەیی و ڕقی عەفلەقیان لە مام جەلال

پاسان حەبوش دەڵێت: "تاڵەبانی ئەوەی مەلاکان بیانەوێت دەیکات، چونکە پێی وایە ئەوان پاڵپشتی لێ دەکەن و ئەوان چەکی قورس و سووکی دەدەنێ" و لە درێژەدا سەرکردەی موجاهدین بە تەشەرەوە لەبارەی تاڵەبانی دەڵێت: "ئەی بۆ ئەوەی مەلاکان دەیدەنێ ئێوە پێی نادەن؟ مەگین خۆتان ناڵێن ئەو کلینێکسە  و بەکرێ گیراوە، دەی بۆ ئێوە خۆیان بە کرێی ناگرن؟"، حەبوش-یش لە وەڵامدا دەڵێ: "بڕوا بکە ئێمە پارەمان زۆر داوەتێ. تەنانەت ئەگەر سەرۆک کۆمار [سەدام] یەک ملیۆن دۆلاریشیان بداتێ، دیسان دەگەڕێنەوە و زیاتریان دەوێت". پاشان ڕەجەوی پێدەکەنێت و دەڵێت: "کێشە لە جەوهەری کەسەکاندایە".

ئەوەی لەو قسانەی ڕەجەوی و حەبوش دەردەکەوێت تووڕەیی و ڕەقیان لە رێبەری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانییە، چونکا خوالێخۆشبوو مام جەلال نە تەنیا هیچکات نەبووە بەکرێ گیراوی سەدام و دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نەوەستا، بەڵکوو پێشمەرگەکانی هاوکاریگەلێکی بەربڵاویان لە گەڵ لقی سەربازیی ئەنجومەنی باڵای عێراق (ڕێکخراوی بەدر) بە رێبەرایەتیی ئایەتوڵڵا حەکیم بووە.

بەڵام لە گفتوگۆی نێوان سەرکردەی موجاهدین و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سەدام دەردەکوێت کە ئەوان هیچ نیگەرانییەکیان لە بابەت مەسعوود بارزانی-یەوە نەبووە.

هەوڵەکانی بارزانی بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ سەدام بە گوێرەی ژینڕاڵ سامەرایی

لە لایەکی دیکەوە "ژینڕاڵ وەفیق سامەرایی" سەرۆکی ئیدارەی گشتیی هەواڵگری و دژەهەواڵگریی سەربازی عێراق لە کتێبی یادەوەرییەکانیدا سەبارەت بە ئازایەتی تاڵەبانی دەنووسێت: "جارێکی لە نێوان تاڵەبانی و عقید جەمیل سەبری بەیاتی فەرماندەی فەریقی ۱۹ی هێزی زەوینی کە لە نزیکیی زۆری لە گەڵ دەوڵەتی سووریا بووە، لە سەر ناوچەی "سەی سادق: مشت و مڕێک ساز بوو و من لە ڕاشکاوبوون و جەربەزە و فەرهەنگی تاڵەبانی لە قسە کردندا سەرسام مام".

سامەرایی بە ئاماژە بەوەی کە "بارزانی هیچکات لە گەڵ تاڵەبانی بەراوەرد ناکرێت"، دەشڵێت: "بارزانی لە دانوستانەکانی دوای ڕاپەڕین بە نەرمی لە گەڵ حکوومەتی عێراق دەدوا، بەڵام بە پێچەوانە هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سادە خستبووەگەڕ. بارزانی رۆژێک پێی وتم: ئەگەر بێتوو سەدام لە سەدا ٥ی مافی کوردەکان مسۆگەر بکات، لە گەڵیدا ڕێدەکەوین".

سەدام دوو مەسعوودی خۆش دەویست: بارزانی و ڕەجەوی

یەکێک لە وەرگێڕانی ڕەجەوی لە دیمانەیەکدا کە چەند ساڵ لەوە پێش بڵاوی کردەوە بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی ڕەجەوی و بارزانی و دوژمنایەتیی موجاهدین لە گەڵ مام جەلال، دەڵێت: "ڕەجەوی پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ بارزانیدا هەبوو. بەڵام سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە لە سەر ئەو بڕوایە بوون کە تاڵەبانی بەڕق‌ترین دژمنیانە".

قوربانعەلی حسێن نژاد دەشڵیت: "ڕەجەوی بارزانی خۆش دویست و بەردەوام پێیدا هەڵدەوت، چونکا ئەو ڕقی لە تاڵەبانی بوو و دەیوت تاڵەبانی پیاوی ئێرانە و یەکێتی زۆرێک لە هێزەکانی ئێمەیان کوشتووە. بارزانی و هاوڕییانی بەلای ڕەجەوییەوە کوردانی بەڕێز بوون، چونکا پەیوەندییەکی باشیان لە گەڵ سەدام و حکوومەتی عێراقدا هەبوو".

وەرگێری ڕەجەوی لە زمانی سەرکردەی موجاهدین دەگێڕێتەوە: "سەدام بەردەوام دەیوت من دوو مەسعوودم خۆش دەوێت، یەکیان بارزانی و ئەویتریان ڕەجەوییە".

هەواڵێک کە خێرا ڕەت کرایەوە

لە لایەکی دیکەوە لە مانگی ژوئەنی ۲۰۱۴دا هەواڵێک لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە باڵوێزخانەی عێراق لە پاریس سەبارەت بە دیداری بارزانی لە گەڵ مەریەم ڕەجەوی بڵاوکرایەوە و لەو هەواڵەدا هاتبوو: "مەسعوود بارزانی لە میانەی سەفەری مانگی ڕابردووی بۆ فەڕەنسا لە گەڵ مەریەم ڕەجەوی سەرکردیەکی گرووپی تیرۆریستیی موجاهدین دیداری کردووە". ئەو سەرچاوە ئیدعاشی کرد: "بارزانی لەو دیدارەدا جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەلومەرجی ناوچەیی رێگە بە کوردەکان نادەن پاڵپشتیی مەجاهدین بکەن".

ئەگەرچی ئەو هەواڵە لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا لە لایەن ئەندامانی پارتی ڕەت کرایەوە، بەڵام هەڵسوکەوتی بارزانی بەر لە داگیرکرانی مووسڵ لە لایەن داعشەوە و هەڵسوکەوتی ئێستای بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم و هەنگاونانی لە پێناو سیاسەتگەلی ئەمریکا و ئیسرائیل، نیشان دەدات کە ستراتژیی سیاسیی رێبەری پارتی هەمانە کە موجاهدین و بە جێ ماوانی بەعسی بۆ ناوچەکەیان دەوێ.

News Code 13846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =